لە یارییەكانی جامی شای سعودیە و لە قۆناغی چارەگی كۆتایی نەسڕ رووبەڕووی شەباب بوەوە

لە تایمی یەكەمدا و هەر لەگەڵ دەستپێكی یاریەكە نەسڕ بە هێرشبردن دەستیپێكرد و لە خولەكی 17 فۆفانا گۆڵی یەكەمی بۆ یانەكە تۆماركرد، بەڵام چەند خولەكێك دواتر كارلۆس گۆڵی یەكسانی بۆ شەباب تۆماركردەوە، زۆری نەخایاند و لە خولەكی 28 سادیۆ مانی گۆڵی دووەمی بۆ نەسڕ تۆماركرد.

لە خولەكی چواری زیادكراویشدا عەبدولرەحمان غەریب گۆڵی سێیەم و دڵنیای بۆ زەردپۆشەكان تۆماركرد و ئەو تایمەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی نەسڕ كۆتای پێهات.

لە تایمی دووەمدا گۆڵ كردن كەوتە كۆتایەكان، كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەكی 74 گۆڵی چوارەمی بۆ نەسڕ تۆماركرد، یاریزان باهبری لە خولەكی 90دا گۆڵی دووەمی بۆ شەباب تۆماركرد، یاریەكە نزیك بوو لە كۆتایی پێهاتن بەڵام محەمەد ماران لە خولەكی 7ی زیاكراودا گۆڵی پێنجی بۆ نەسڕ تۆماركرد و سەرەنجام یاریەكە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە سەركەوتنی نەسڕ كۆتایپێهات.

بەم ئەنجامەش نەسڕ سەركەوتن بۆ یاری پێش كۆتایی جامی شای سعودیە و شەبابیش ماڵئاوایی كرد