لە جامی شای سعودیە ئیتیحاد بە لێدانی یەكلاكەرەوە بە ئەنجامی حەوت گۆڵ بەرامبەر شەش گۆڵ لە خولدی بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16 .

لە قۆناغی 32 جامێ شای سعودیە یانەی ئیتیحاد بە بێ ئامادەبوونی كەریم بنزیمە رووبەروی یانەی خلود بوویەوە .

لە تایمی یەكەم یانەی ئیتیحاد باشتر بینرا و لە خولەكی 18 رۆبێرتۆ دیاس بە هەڵە گۆڵی پێشكەوتنی بەخشیە یانەی ئیتیحاد و لە خولەكی 40 یارییەكە ماریانۆ ڤازكێز گۆڵی یەكسان بوونی یانەی خلود تۆماركرد.

لە تایمی دووەم سەرەرای هەوڵەكانی یانەی ئیتیحاد بەڵام سەركەوتوو نەبون لە هەژاندی تۆری گۆڵی یانەی خلود تایمی دووەم بە هەمان ئەنجامی تایمی یەكەم كۆتایی هات.

لە تایمی زیادكراودا ئەنجامی یارییەكە هیچ گۆرانكارییەكەی بەسەرە نەهات و سەرەنجام پەنابرایە بەر لێدانی یەكلاكەرە و یانەی ئیتیحاد بە حەوت گۆڵ بەرامبەر شەش گۆڵ لە یانەی خلودی بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16 جامی شای سعودییە.

لە یارییەكی تری هەمان پاڵەوانێتی یانەی فەیسەڵی رووبەرووی یانەی تائی بوویەوە وە یارییەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە و گەیشتە قۆناغی شانزەی جامی شای سعودیە.