لە یارییەكانی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی كرد.

لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكەكانی یەك و شەش جولیان ئەلڤارێز و ئەنتوان گریزمان دوو گۆڵیان بۆ ئەتلەتیكۆ تۆماركرد بەڵام لە خولەكەكانی 19 و 21 و 41 پێدری و كۆبارسی و مارتینێز سێ گۆڵیان بۆ بەرشەلۆنە كرد.

لە تایمی دووەمدا، لە خولەكی 74 لیڤاندۆڤسكی گۆڵێكی تری بۆ بەرشەلۆنە تۆماركرد و دواتر لە خولەكەكانی 84 و 93 ماركۆس یۆرێنتی و سۆرلۆس دوو گۆڵیان بۆ ئەتلەتیكۆ كرد، سەرەنجام یارییەكە بە یەكسانی و بە ئەنجامی چوار گۆڵ بۆ هەردوو یانە كۆتاییهات.

بڕیارە یاری گەڕانەوە لە لە دووی مانگی نیساندا لە یاریگای میترۆ پۆلیتانۆی تایبەت بە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید ئەنجامبدرێت و یانەی گەیشتوو بە یاری كۆتایی یەكلابكەنەوە.

ئەمشەویش لە یارییەكی تردا و لە كاتژمێر 11 و 30 خولەكدا، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی ریاڵ سۆسیداد ببێتەوە.