لە یاری كۆتایی جامی شای ئیسپانیا، هەردوو یانەی ئەتلەتیك بلباو و ریاڵ مایۆركا لە یاریگای لاكارتۆخا لە شاری سیڤییە رووبەڕووی یەكبونەوە.

لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكی 21 دانی رۆدریگێز گۆڵێكی بۆ مایۆركا تۆماركرد و ئەو تایمە بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 50 ئۆهیان سانسێت ئەنجامەكەی بۆ بلباو یەكسانكردەوە، دواتر هەردوو یانە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵی دووەمیاندا بەڵام سەركەوتوو نەبوون و دوو تایمی زیادكراویش بەو یەكسانبونە كۆتاییهات.

سەرەنجام پەنا برایە بەر لێدانە یەكلاكەرەوەكان و بلباو بە ئەنجامی چوار بەرامبەر دوو گۆڵ بردنەوەی بەدەستهێنا.

بەو بردنەوەیە، ئەتلەتیك بلباو بۆ 24مین جار لە مێژوویدا توانی نازناوەكە بەدەستبهێنێت، مایۆركاش نەیتوانی ژمارەی نازناوەكانی لە پاڵەوانێتییەكەدا بكاتە دوو نازناو.