یارییەكانی جامی شای ئیسپانیا بەردەوامی هەیە و لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتاییدا، یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی ئەتلەتیك بلباو دەبێتەوە.

ئەتلەتیكۆ لەو یاریەدا پێویستی بە بردنەوەیە بە جیاوازی دوو گۆڵ تا بگاتە یاری كۆتایی یان بە جیاوازی گۆڵێك و دواتر بردنەوە بە لێدانە یەكلاكەرەوەكان چونكە لە یاری چووندا بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر تووشی شكستهاتووە بەرامبەری.

ئەتلەتیك بلباویش لەو یاریەدا تەنیا یەكسانبوونی پێویستە تا بتوانێت سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەدەستبهێنێت.

هەر كام لەو دوو یانەیە ئەو قۆناغە تێبپەڕێنێت ئەوا لە یاری كۆتایی جامەكەدا رووبەڕووی یانەی ریاڵ مایۆركا دەبێتەوە دوای ئەوەی توانی ریاڵ سۆسیداد تێبپەڕێنێت.