لە یاری كۆتایی جامی سوپەری سعودیە یانەی نەسڕ و هیلال لە یاریگای سوڵتان بن عەبدولعەزیز رووبەرووی یەكتر بوونەوە.

تایمی یەكەم، نەسڕ باشتر بیندرا و لە خولەكی 44 كریستیانۆ رۆنالدۆ گۆڵی یەكەمی تۆماركرد و نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات.

لە تایمی دووەمدا، هیلالییەكان هاتنەوە كەشی یارییەكە و ریمۆنتادایەكی دڕندانەیان ئەنجامدا، بە شێوەیەك لە خولەكەكانی 55 و 63 و 69 و 72 چوار گۆڵیان تۆماركرد، گۆڵەكانی یەكەم وچوارەم ساڤیچ مالكۆم و گۆڵەكانی دووەم و سێیەم میترۆڤیچ تۆماریكرد.

سەرەنجام هیلال یارییەكەی بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیك بردەوە و بۆ پێنجەم جار لە مێژوویدا نازناوەكەی بەدەستهێنا.