لە یاری كۆتایی سوپەری ئەڵمانیا بایرن میوشن لە یاریگای ئالیانز ئەرینا میوانداری یانەی لایپزیگی كرد.

لە تایمی یەكەم ، یانەی لایپزیگ دوو گۆڵی تۆماركرد لە خولەكەكانی سێ و 44 لە رێگەی دانی ئۆلمۆی ئیسپانی.

لە تایمی دووەم ، هاری كەین یاریزانی نوێی بایرن میونشن لە خولەكی 64 بەژداری كرد ، لە خولەكی 68 دانی ئۆلمۆ بە لێدانی سزا سێیەم گۆڵی خۆی و یانەكەی تۆماركرد.

بەم ئەنجامەش یانەی لایپزیگ بۆ جاری یەكەم بووە پاڵەوانی جامی سوپەری ئەڵمانیا