لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا، هەردوو یانەی ئەی سی میلان و یۆڤانتۆس لە وڵاتی سعودیە رووبەڕووی یەكبوونەوە.

تایمی یەكەم بە گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی یۆڤانتۆس كۆتاییهات، گۆڵەكەش كینان یەڵدز لە خولەكی 21 تۆماریكرد.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكەكانی 71 و 75 كریستیان پۆلیسیچ و گاتی بە هەڵە لە خۆیان دوو گۆڵیان بۆ میلان تۆماركرد، سەرەنجام یارییەكەیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.

بەو ئەنجامە، میلان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئینتەر سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی بەدەستهێنا، یۆڤانتۆسیش ماڵئاواییكرد.