لە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ویمبڵدۆن بۆ تێنسی سەر زەوی، كە كۆی خەڵاتەكانی 17 ملیۆن و 66 هەزار دۆلارە و لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی و ئەندریە ڕۆبلێڤی ڕوسی ڕووبەڕووی یەكبوونەوە.

سەرەتا جۆكۆڤیچی خاوەنی پلەی دووەمی ڕیزبەندی باشترین یاریزانانی تێنسی جیهان، كۆمەڵەی یەكەمی دۆڕاند، بەڵام دواتر سێ كۆمەڵەی لەسەریەكی بردەوە و سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی بەدەستهێنا.

لە یارییەكی تری هەمان قۆناغدا، یانیك سینەری ئیتاڵی، بەرامبەر ڕۆمان سڤیۆلینی ڕوسی یاریكرد.

سینەر بە سێ كۆمەڵە بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك یارییەكەی لە سودی خۆی كۆتایی پێهێنا و سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی پاڵەوانێتییەكە بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی جۆكۆڤیچ دەبێتەوە.