
لە جامی ویمبڵدۆن ئەلكاراز لە جۆكۆڤیچی بردەوە و بە دووەمجار لەسەر یەك نازناوەكەی بەدەستهێنا.
لە یاری كۆتایی جامی ویمبڵدۆن، كارلۆس ئەلكارازی ئیسپانی روبەڕووی نۆڤاك جۆكۆڤیچی سڕبی بوەوە.
لە كۆمەڵەی یەكەم كوڕە ئیسپانییە زۆر باشتر بینرا و توانی بە ئاسانی بە شەش گێم بەرامبەر بە دوو گێم بردنەوە بەدەستبهێنێت، لە كۆمەڵەی دووەم چاوەڕێی گەڕانەوەی جۆكۆڤیچ دەكرا بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینییەكانەوە ئەو كۆمەڵەیەش ئاستێكی خراپی پێشكەش كرد و ئەلكاراز بە شەش گێم بەرامبەر بە دوو گێم بردنەوەی بەدەستهێنا.
كۆمەڵەی سێیەم هەرچەندە كێبڕكێیەكی تووندا بینرا و ئەستێرە سڕبییەكە ویستی بە بردنەوە یاریییەكە بۆ كۆمەڵەی چوارەم درێژبكاتەوە بەڵام نەیتوانی سەركەوتوو بێت و ئەلكاراز توانی ئەو كۆمەڵەش بە حەوت گێم بەرامبەر بە شەش گێم بباتەوە
و سەرەنجامیش یارییەكە بە سێ كۆمەڵەی بێوەڵام كۆتایی پێهات و كارلۆس ئەلكاراز بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەك بووە پاڵەوانی ویمبڵدۆن.