
لە یارییەكانی خولی سێیەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا یانەی مانچستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری ساڵفۆرد سیتی كرد.
تایمی یەكەم، تیپەكەی مانچستەر ئاستبەرزی خۆی پیشاندا و لە خولەكەكانی هەشت و 20 و 43 سێ گۆڵیان لە رێگەی دوكۆ و موباما و ئۆریلی تۆماركرد و نیوەی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتایی هات.
لە تایمی دووەمدا، ئاست بەرزی سیتیزن درێژەی كێشاو گریلیش لە خولەكی 49 بە لێدانی سزا رۆژووی گۆڵ تۆماركردنی خۆی شكاند، دواتریش لە خولەكەكانی 62 و 69 و 72 و 81 چوار گۆڵی دیكەیان تۆماركرد و ئەنجامەكەیان گەیاندە هەشت گۆڵ.
گۆڵی شەشەم و حەوتەم وهەشتەم ماكاتی واژۆی لەسەر كرد هاتریكی تۆماركرد و گۆڵی پێنجەمیش دۆكۆ بە لێدانی سزا تۆماریكرد.
سەرەنجام كەرنەڤاڵی گۆڵەكانی مانچستەر سیتی تا هەشت گۆڵ رۆیشت و گۆڵی خۆشیان بە خاوێنی هێشتەوە، بەو ئەنجامە سیتی گەیشتە قۆناغی داهاوو، ساڵفۆرد سیتیش ماڵئاوایی كرد.