
لە یاری گەڕانەوەی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی و چێڵسی لە یاریگای وێمبڵی رووبەرووی یەكتر بوونەوە.
تایمی یەكەم، هەردوولا بە هێرشبردن دەستیان پێكرد و یارییەكی پڕ ركابەری بیندرا بەڵام هیچ گۆڵیك تۆمار نەكرا.
لە تایمی دووەمدا، سیتی بەهێزتر دەركەوت لە بەرامبەردا بلوزیش چەند كاردانەوە و هێرشیان بردە سەر گۆڵی ستیزن، بەڵام تاكە گۆڵی یارییەكە كەوتە خولەكی 83 كاتێك بێرناردۆ سیلڤا تۆڕی گۆڵی پیترۆڤیچی هەژاند.
سەرەنجام یارییەكە بەو گۆڵەی سیلڤا لە بەرژەوەندی سیتی كۆتایی هات و گەیشتە یاری كۆتایی.
مان سیتی لە یاری كۆتاییدا بەبەر براوەی یاری نێوان مان یونایتد و كۆفێنتری سیتی دەكەوێت.