
لە جامی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن رووبەرووی یانەی پرۆیسن مۆنستێری بوویەوە .
لە تایمی یەكەم لە خولەكی نۆ چۆبۆ مۆتینگ گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد و لە خولەكەكانی 40 و پێنجی زیادكراوی تایمی یەكەم یانە باڤارییەكە دوو گۆڵی تری تۆماركرد لەلایەن كۆنراد لایمەر وفرانز كراتزیغ.
لە تایمی دوووەم یانەی بایرن میونشن بەردەوام بوو لە ئاستە باشەكەی و لە خولەكی 86 ی یارییەكە ماتیاس تێل چوارەم گۆڵی یانەكەی تۆماركرد .
سەرەنجام یانە باڤارییەكە بە چوار گۆڵی بێوەڵام یارییەكەی بردەوە و گەیشتە قۆناغی 32 ی جامی ئەڵمانیا و یانە باڤارییەكە بۆ جاری 29یەمین یاری دەستپێكی جامی ئەڵمانیای بردەوە كۆتا جار بایرن میونشن لە یاری دەستپێك دۆڕابێت و ماڵئاوایی كردبێت ساڵی 1994 بووە.