لە قۆناغی دووی جامی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی زاربرۆكن بوویەوە كە لە پلە سێی خولی ئەڵمانیا یاری دەكات.

لە تایمی یەكەم یارییەكە ڕكابەرییەكی بەهێزی بەخۆیەوە بینی و یانەی بایرن میونشن لە خولەكی 16 گۆڵی پێشكەوتنی تۆماركرد لەلایەن تۆماس مولەر بەڵام لە خولەكی یەكی كاتی زیادكراوی تایمی یەكەم یانەی زاربرۆكن گۆڵی یەكسانكردنەوەی تۆماركرد لەلایەن پاتریك سۆنسایمەر.

لە تایمی دووەم هەرچەندە یانەی بایرن میونشن باشتر بینرا و چەندین هەلی گۆڵكردنی لەدەستدا بەڵام لە خولەكی شەشی كاتی زیادكراوی تایمی دووەم مارچێل گەوس دووەم گۆڵی یانەكەی تۆماركرد.

سەرەنجام یانەی بایرن میونشن بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بە زاربرۆكن دۆڕا و ماڵئاوایی لە جامی ئەڵمانیا كرد . بۆ چوارەم ساڵ لەسەر یەك ماڵئاوایی لە نازناوەكە دەكات.