لە یارییەكی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئەڵمانیا، بایەر لیڤەركوزن میوانداری فۆرتونا دۆسێلدۆرفی كرد.

لە تایمی یەكەم كوڕانی ئەلۆنسۆ بە گەورەیی دەركەوتن و بە تەواوی كۆنترۆڵی یارییەكەیان كرد بە جۆرێك لەو تایمەدا سێ گۆڵیان لە رێی یاریزانان فریمپۆنگ و ئەمین عادیل و فلۆریان ڤێرتیز لە خولەكەكانی حەوت و 20 و 35 تۆماركرد و ئەو تایمەیان بەو ئەنجامە كۆتایی پێهێنا.

لە تایمی دووەمدا دووبارە لیڤەركوزن باڵادەستی خۆی نواند و لە خولەكی 60 ڤێرتیز چوارەم گۆڵی بۆ یانەكەی تۆماركرد و سەرەنجام یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتایی پێهات.

بەم بردنەوەیە بایەر لیڤەركوزن گەیشتە یاری كۆتایی جامی ئەڵمانیا و تێیدا روبەڕووی كایزێرسڵاوتن دەبێتەوە.