لە یاری قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئەمریكا یانەی ئینتەرمیامی بە ئامادەبوونی لیۆنێل میسی ڕووبەڕووی یانەی سینسیناتی بویەوە و یاریەكەش لەكاتی ئاسایی بەئەنجامی سێ گۆڵ بۆ هەرلایەكیان بەیەكسانبوون كۆتایهات و دوای پەنابردنە بەر لێدانە یەكلاكەرەوەكانی ئینتەرمیامی سەركەوتنی بەدەستهێنا.

لە تایمی یەكەم یاریزانانی سینسیناتی ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد و لە خولەكی 18 بەتاكە گۆڵێكی ئاكۆستا پێشكەوتنیان لە تایمی یەكەم تۆماركرد.

لە تایمی دووەم یاریەكە ڕكابەریەكی زۆری بەخۆیەوەبینی كە لە خولەكی 53 ڤاسكێز گۆڵی دووەمی بۆ سینسیناتی تۆماركرد بەڵام دواتر ئینتەرمیامی گەڕایەوە و لەخولەكەكانی 68 و 97 لەلایەن كامپاناوە دوو گۆڵی تۆماركرد.

دواتر لە تایمە زیادكراوەكان مارتینێز لەخولەكی 93 گۆڵی سێیەمی بۆ ئینتەرمیامی تۆماركرد بەڵام سینسیناتی لەخولەكی 114 لەلایەن كۆبۆوە ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە، دواتر پەنابرایە بەر لێدانە یەكلاكەرەوەكان و میامی 5 بە 4 سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی بەدەستهێنا.