
یارییەكانی قۆناغی 16ی جامی یۆرۆ بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ كاتژمێر حەوت، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای ڤێلتینز بەرامبەر هەڵبژاردەی سلۆڤاكیا یاریدەكات.
ئینگلتەرا بەهۆی پێكهاتە بەهێزەكەیەوە بە یەكێك لە پاڵێوراوەكان دانراوە بۆ بردنەوەی نازناوەكە بەڵام لەم پاڵەوانێتییەدا بە ئاستێكی باشەوە دەرنەوكەتووە و دەیانەوێت لەم یاریەدا بیسەلمێنن كە بۆ بردنەوەی نازناوەكە دەجەنگن و وەڵامی رەخنەكان بدەنەوە.
لە كاتژمێر 10شدا، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و جۆرجیا لە یاریگای راین ئێنێرجی رووبەڕووی یەكدەبنەوە.
ئیسپانیا كە باشترین هەڵبژاردە قۆناغی كۆمەڵەكان بوو لە ڕووی ئامارەكانەوە، دەیەوێت بە بردنەوەی ئەم یاریە زیاتر هێزی خۆی دەربخات و جارێكیتر زەنگی ئاگادار كردنەوە بۆ هەڵبژاردەكانی تر لێبدات.
لە بەرامبەردا جۆرجیەكان دوای بردنەوەیان لە پورگوگال لە كۆتا یاری قۆناغی كۆمەڵەكاندا، ئامانجیان ئەوەیە كە هەڵبژاردەی ماتادۆری ئیسپانیا بكەنە دەرەوەی پاڵەوانێتییەكە و مێژوو بۆ خۆیان بنوسنەوە.