لە یارییەكی خولی پێنجەمی جامی یەكێتی ئینگلتەرا، یانەی مانچستەر سیتی میوانداری پلیمۆسی كرد.

تایمی یەكەم، پلیمۆس لە خولەكی 38 پێشكەوت، بەڵام نیكۆ ئۆریلی یاریزانی لاوی سیتی پێش كۆتایی هاتنی نیوەی یەكەم ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.

لە تایمی دووە، لە خولەكی 76 هەمان یاریزان گۆڵی دووەمی و خۆی سیتی نوسییەوە، كیڤن دی برۆینیش لە خولەكی 90 گۆڵی سێیەم و دڵنیایی تۆماركرد.

سەرەنجام سیتیزن یارییەكەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك بردەوە، بەو بردنەوە سیتی گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی و پلیمۆس ماڵئاوایی كرد.