
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش كۆتایی جامی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای جیۆسێپی میاتزا میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی كرد.
یاری چوون بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوو یانە كۆتاییهاتبوو، لە تایمی یەكەمی ئەم یاریەدا و لە خولەكی 15 فریدریكۆ دی ماركۆ گۆڵێكی بۆ ئینتەر تۆماركرد.
لە تایمی دووەمدا،یاریزانانی یۆڤانتۆس هەوڵی یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكەیاندا بەڵام سەركەوتوو نەبوون لە گۆڵ تۆماركردن و سەرەنجام یاریەكە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێبەرامبەر لە سوودی ئینتەر كۆتاییهات.
بە ئەنجامی یارییەكانی چوون و گەڕانەوە، ئینتەر میلان سەركەوتنی بۆ یاری كۆتایی جامەكە بەدەستهێنا و یۆڤانتۆس ماڵئاواییكرد.