لە یارییەكی هەفتەی چوارەمی خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنەی هانسی فلیك لە یاریگای مۆنتجویك میوانداری بەلەدوەلیدی كرد.

تایمی یەكەم، بەرشەلۆنەیەكی ئاگرین بیندرا و لە خولەكەكانی 20 و 24 و 45 سێ گۆڵیان لە رێگەی رافینیای و لیڤا و كۆندیەوە تۆماركرد، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ئۆلمۆش دوو تۆپی لە ستوونی گۆڵدا.

لە تایمی دووەمدا، بلاوگرانا بە تەواوی باڵی كێشا بەسەر یارییەكەدا و لە خولەكەكانی 64 و 72 رافینیا دوو گۆڵی دیكەی هێنایە بەرهەم و هاتریكی لە یارییەكەدا نوسییەوە، دواتریش دانی ئۆلمۆ و فێران تۆرێس لە خولەكەكانی 82 و 85 واژۆیان لەسەر دوو گۆڵی دیەكە كرد و كۆتاییان بە كەرنەڤاڵی گۆڵەكان هێنا.

سەرەنجام بەرشەلۆنە بە حەوت گۆڵ گڕی لە مۆنتجویك بەردا و بەلەدوەلیدی پێ سوتان و تێر شتیگنیش تۆڕەكەی بە خاوێنی هێشتەوە.