
بە سەركردایەتی كریستیانۆ رۆنالدۆ هەڵبژاردەی پورتوگال رووبەڕووی هەڵبژاردەی پۆڵەندا بۆوە، بە یاری و ئەنجام پورتوگال باڵادەستی خۆی سەپاندو توانی بە پێنج گۆل بەرامبەر كۆلێك سەركەوێتو رۆناڵدۆش دوو گۆلی تۆماركرد، لەم وەرزەی نەیشنزلیگ ئەنجامەكانی پورتوگالو رۆناڵدۆ بەو شێوەیە:
پێنج یاری = چوار بردنەوە، 1 یەكسان بوون، 0 دۆران، 12 گۆڵ
- كریستیانۆ بووە گۆڵكاری مێژووی تۆپی پێ بە 910 گۆڵ
- كریستیانۆ بووە یەكەم یاریزانی مێژوو 135 گۆڵ بۆ هەڵبژاردەكەی تۆماربكات.
- كریستیانۆ بووە بەتەمەنترین یاریزانی مێژوو گۆڵ بۆ هەڵبژاردەكەی بكات.
- كریستیانۆ بووە یەكەم یاریزانی مێژوو 132 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بباتەوە.
- كریستیانۆ بووە یەكەم یاریزانی مێژوو لە 39 ساڵیدا 7 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەكەی كردبێت.