ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا دەنگۆیەكی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا بە ئاشكراكردنی سەرچاوەی ئەو كەفالەتەی كە بۆ ئازادكردنی دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی دراوە.

ئەلڤێس هەفتەی ڕابردوو نەیتوانی كەفالەتی یەك ملیۆن یۆرۆ بدات بۆ ئازادبوونی لە زیندان ئەویش بەهۆی داخستی هەژمار بانكییەكان و راگیرانی فرۆش و كڕین بۆ سەروەت و سامانەكەی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، گۆڤارێكی بەناوبانگی بەڕازیلی بڕە پارەی كەفالەتەكەی یاریزانەكەی داوە لە بەرامبەر چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا، گۆڤارەكە ئەمە یەكەمجاری نییە كاری لەم شێوەیە بكات لە پێناو چاوپێكەوتنی كەسایەتیەكاندا.

ئەلڤێس لە دادگای یەكەمدا سزای چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، بە تۆمەتی دەستدرێژیكردنە سەر كچێك لە یانەیەكی شەوانە لە ساڵی رابردوو، دەسەڵاتی دادوەری ئیسپانیا لەم دواییانەدا ڕێگەی بە یاریزانە پێشووەكەی بەرشەلۆنە دا كە زیندان بەجێبهێڵێت و ناچاری كرد كەفالەتی یەك ملیۆن یۆرۆ بدات، تا ئەو كاتەی تانەكانی كە داویەتی تاوتوێ دەكرێن.

جێگای سەرنجە پێشتر زۆرهەواڵ بڵاوبوونەوە لەسەر ئەوەی كێ پارەی ئازادكرنی یاریزانەكەی داوە و ناوی نەیمار و دیپای لە دیارترین ئەو ناوانە بوون دەوترا پارەكەیان داوە بەڵام دواتر هەموو ئەو هەواڵانە رەتكرانەوە.