
سیروان سعید- گەرمیان
ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 18/7/2024 لە مەراسیمێكی جەماوەریدا لە هۆڵی هونەر بە ئامادە بونی جەماوەری وەرزش كار و وەرزش دۆستی شارەكە و چەندین یاریزانی لاو و دێرین و كەسایەتی شارەكە لە وتارێكدا یانەی وەرزشی كەلار ڕاگەیەندرا .لە مەراسیمەكەدا حاجی بەرهەم ئەندامی دەستەی كار گێڕی یانەكە وتاری دامەزراندنی یانەكەی خوێندەوە . لە وتارەكەدا تیشكی خستە سەر وەرزشی كەلارو كوردستان بە گشتی , هەروەها لە بەشێكی وتارەكەدا باسی لە برایەتی نێوان یانەكانی كرد . لە وتارەكەدا پیرۆزبایی لە وەرزشكاران و وەرزش دۆستان و تەواوی جەماوەری شاری كەلار و گەرمیان كرد بە بۆنەی دامەزراندنی یانە نوێیەكە. هەروەها ڕایگەیاند كە یانەكە بە پاڵ پشتی جەماوەر دەبێتە یانەیەكی سەركەوتوو. لە وتارە وەرزشیەكەی راگەیاندنی یانەی وەرزشی كەلار پیرۆز بایی لە یاریزانان و ڕاهێنەرانی ئاستی كوران و كچانی یانەكە كرد كە لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەكانی كوردستان پلەی یەكەم و دوەمیان بە دەست هێنا بوو . لە كۆتای مەراسیمەكەدا خەڵاتی ڕێز لێنان لە لایەن قایمقامی كەلارو چەن كەسایەتیەكەوە پێشكەش بە یاریزانە سەركەوتوەكان كرا .