
ڤینسێنت كۆمپانی راهێنەری بایرن میونشن پێش یارییەكەیان بەرامبەر سێڵتیك لە چامپیۆنز لیگ وتی: یارییەكی گرنگە بۆ ئێمە بە تایبەت چونكە لە بەردەم هاندەری خۆمانین.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەیری یارییەكانی سێڵتیكی كردووە و دەزانێت كە یانەیەكی چەندە بەهێزن، بەڵام باشییەكە ئەوەیە لە یاریگای ئەوان بردنەوەیان بەدەستهێناوە ئەوەش هاندەری باشە تا لە یاریگای خۆیان بە باشتر دەربكەون.
جەختیشیكردەوە، تەنیا سەرنجی لەسەر یارییەكەیە و دەیەوێت بگەن بە قۆناغی داهاتوو، پاشان بۆ هەموو یارییەكان هەمان بیركردنەوەی دەبێت، بە پێچەوانەوە گرنگی بەوە نادات كە یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ لە میونشن بەڕێوەدەچێت.
وتیشی: پێموانییە ئازارەكەی هاری كەین زۆربێت یان شتێكی جددی بێت، بەڵام هەندێك كات یاریزان بە پێكانێكی سادە پێویستی بە رۆژێك پشوو هەیە، تەنیا ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە دەبێت چاوەڕێ بكەین بزانین یاری دەكات یاخود نا.