دوای بردنەوەیان لە ڤۆلفسبۆرگ وتی: پێش یارییەكە هەستێكم هەبوو كە یارییەكە قورس دەبێت، ڤۆڵفسبۆرگ لە سەردەمی ڕالفەوە گەشەیەكی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و تا ئێستاش بەردەوامە.

جەختیشی لەوە كردەوە: توانای ئەوەیان هەیە لە قۆناغە جیاوازەكانی یارییەكاندا مەترسی دروست بكەن، ئەو دڵخۆشە بە ئەنجامەكە، دەستپێكردنی ساڵەكەیان ئەرێنییە.

كۆمپانی دەشڵێت: ڕەنگە هەندێك یاریزان بارودۆخی سەختیان هەبێت، بەڵام لیۆن هەمیشە لە مەشق و ڕاهێنانەكاندا بە زەحمەت و پیشەگەرانە كاردەكات و خولیای خۆی نیشاندەدات.

دوپاتیشیكردەوە، كارێكی سادەیە، لە بایرن هەمیشە دەیانەوێت لە هەموو یارییەكدا سەركەوتن بەدەستبهێنین، ئەمە بۆ سەرجەم یارییەكانی داهاتوو راستە.