
ئیریك تین هاگی راهێنەری مانچستەر یونایتد لە كۆنفرانسی پێش یاریەكەی سیڤییە رایگەیاند، یاریەكی قورسە و بە دڵنیاییەوە یاریزانانی سیڤییە فشاری زۆر دەكەن بەهۆی بوونی ژمارەیەك هاندەی زۆر كە پشتگیریان دەكەن لە یاریگادا.
تین هاگ وتی: دەبێت بزانین كە چۆن رووبەڕوویان دەبینەوە و پێویستە بە وریاییەوە یاریان لەگەڵدا بكەین، خوێندنەوەی تەواومان بۆ كردوون تا بتوانین بە باشترین شێوە دەربكەوین.
وتیشی: بەشێوەیەكی زۆر باش خۆمان رێكخستووە بۆ ئەم یاریە و دەبێت بە شێوازی هێرشبردن یاریبكەین و دڵنیام كە دەتوانین گۆڵ تۆمار بكەین.
تین هاگ دوپاتیكردەوە ئەگەر بتەوێت نازناوەكان بەدەستبهێنیت ئەوا دەبێت لە باشترین تیپەكان ببەیتەوە چونكە ئەو یانانەی كە دەگەنە قۆناغەكانی كۆتایی بە دڵنیاییەوە ئاستێكی نایابیان دەبێت.
دەشڵێت، نابێت هەڵەكانی یاری رابردوو دووبارە بكەینەوە چونكە ماوەی 60 خولەك باشترین ئاستمان پێشكەشكرد بەڵام لە كۆتا 30 خولەكدا دابەزین بە ئاستمانەوە دەركەوت و ئەوەش جێگای قبوڵ نییە كە دووبارە ببێتەوە.
رونیشیكردەوە، راشفۆرد راهێنانی باشی ئەنجامداوە بەڵام یاریكردنی مسۆگەر نییە، داڤید دی خیاش ئاستێكی نایابی پێشكەشكردووە و پێیوایە گۆڵچییەكە كە تەواوی سیفاتەكانی تیادایە.