
ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری ناپۆلی بەر لە رووبەڕووبوونەوەی لازیۆ وتی: یارییەكی جیاوازە، ئێمەش بە خاڵە بەهێزەكانمان مامەڵەی لەگەڵ دەكەین و وەك هەمیشە بە شێوەیەكی دروست خۆمان ئامادە دەكەین.
روونیشیكردەوە، متمانەیان بە تواناكانیان هەیە و بەرامبەر یانەكانی دیكە چییان كردووە هەمان شت دەكەن، ساتەكەیان و یاریزانەكان ناوازەن، ئەگەر لە پێشەنگبن ئەوا پێویستە یاریزانەكان سوپاس بكرێن نەك ئەو.
دوپاتیشیكردەوە، ئەوەی گرنگە و گرنگ دەمێنێتەوە، ئەو كارانەیە كە ئەنجامدراون، كۆمەڵێك یاریزانیان هەیە كە هەر لە سەرەتاوە چەمكی ماندووبوونیان لە باوەش گرتووە و ئەوەشە ئەوانی گەیاندووەتە ئەم پێگە جوانە لە ڕیزبەندی سێریا ئەی.
وتیشی: پابەندبوون و خولیای یاریزانەكان گرنگە، ئەگەر رەخنەیان لێ بگیرێت بە نادادپەروەرانە و ناپاكی دەزانم، پێویستە قەدریان بزانین چونكە لە سنووری خۆیان زیاتریان پێشكەشكردووە.