
لە یارییەكی چارەكی كۆتایی كۆپا ئەمریكا، هەڵبژاردەی بەرازیل بەبێ ڤینیسیۆس جونیۆر روبەروی ئۆرۆگوای بوەوە.
تایمی یەكەم، یارییەكەی هاوسەنگ بیندرا و هەردوولا سەركەوتوو نەبوون لە تۆماری گۆڵدا.
لە تایمی دووەمدا، سیناریۆی یارییەكە بە هەمان شێوە بەردەوامبوو، هەرچەندە لە خولەكی 74 ناهیتان رۆدریگێز لە ئۆرۆگوای بە كارتی سور كرایە دەرەوە بەڵام سامبا نەیتوانی سود لە كەمی یاریزانی تیپی بەرامبەر وەربگرێت.
سەرەنجام كاتی ئاسایی یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات و پەنا برایە بەر لێدانە یەكلاكەرەوەكان.
لە لێدانە یەكلاكەرەوەكان ئۆرۆگوای بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شكستی بە بەرازیل هێنا و گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی.
لە یارییەكی دیكەی هەمان قۆناغدا كۆڵۆمبیا بە پێنج گۆڵی بێ وەلام گۆڵبارانی پەنەمای كرد و گەیتە هەمان قۆناغ.
لە قۆناغی پێش كۆتاییدا ئۆرۆگوای رووبەرووی جەیمس رۆدریگێز و لویس دیاز دەبنەوە كە لەگەڵ هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیان.