لە كۆمەڵەی چوارەمی كۆپا ئەمریكا، هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر پاراگوای یاریكرد.

لە تایمی یەكەمدا، یاریزانانی بەرازیل بە هێرشبردن دەستیان پێكرد و لە خولەكی 31دا لوكاس پاكێتا لێدانێكی سزای لەدەستدا، دواتر بەرازیلیەكان سێ گۆڵیان تۆماركرد لە خولەكەكانی 35 و 43 و پێنجی زیادكراو لە رێگەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر دوو گۆڵ و ساڤیۆ مۆرێرا.

لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 48 عومەر دێرێتی گۆڵێكی بۆ پاراگوای تۆماركرد بەڵام لە خولەكی 65 لوكاس پاكێتا بە لێدانی سزا گۆڵێكی تری بۆ بەرازیل كرد و سەرەنجام یاریەكەیان بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك بردەوە.

لە هەمان كۆمەڵە، هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیا رووبەڕووی كۆستاریكا بووەوە و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

بەو ئەنجامانە، كۆڵۆمبیا بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیدایە و گەیشتنی بە قۆناغی چارەكی كۆتایی مسۆگەر كرد، بەرازیل چوار خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمدایە.