لە یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی كۆپا ئەمریكا و لە كۆمەڵەی چوارەم بەرازیل و كۆڵۆمبیا رووبەرووی یەكتر بوونەوە.

تایمی یەكەم، یارییەكی بەهێز بیندرا و لە خولەكی 12 رافاینیا گۆڵی یەكەمی سامبای تۆماركرد، بەڵام پێش كۆتایی هاتنی نیوەی یەكەم دانیال مونیوسی كۆڵۆمبی ئەنجامەكەی یەكسانكردەوە.

لە تایمی دووەمدا، هیچ گۆڵێك تۆمار نەكرا و ئەنجامەكە وەك خۆی مایەوە.

سەرەنجام بەرازیل و كۆڵۆمبیا بە گۆڵێك یەكسانبوون، سامبا پێنج خاڵی كۆكردەوە و بە دووەمی كۆمەڵەكەی گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی، كۆڵۆمبیاش بە حەوت خاڵ پێشەنگی ریزبەندی گرت.

لە یارییەكەی دیكەی هەمان كۆمەڵەدا كۆستەریكا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك شكستی بە پاراگوای هێنا.