
لە یارییەكانی كۆپا ئەمریكای 2024 و لە قۆناغی چارەكی كۆتاییدا، هەردوو هەڵبژاردەی كەنەدا و ڤەنزوێلا رووبەڕووی یەكبوونەوە.
لە تایمی یەكەمدا و لە خولەكی 14 شافلیبێرگ گۆڵێكی بۆ كەنەدا تۆماركرد و ئەو تایمە بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەی 65 سالمۆن رۆندۆن ئەنجامەكەی بۆ ڤەنزوێلا یەكسانكردەوە و كاتی ئاسایی یاریەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتاییهات.
دواتر بە لێدانە یەكلاكەرەوەكان، كەنەدا بە ئەنجامی چوار بە سێ گۆڵ توانی یاریەكە بباتەوە.
بەو ئەنجامە، هەڵبژاردەی كەنەدا سەركەوتنی بۆ قۆناغی پێش كۆتایی بەدەستهێنا و لەو قۆناغەشدا رووبەڕووی ئەرجەنتین دەبێتەوە.