
لە یارییەكەی قۆناغی پێش كۆتایی كۆپا ئەمریكا، هەڵبژاردەی ئەرجەنتین روبەروی كەنەدا بوەوە.
تایمی یەكەم، لە خولەكی 22 جولیان ئەلڤارێز بە ئەسیستی دی پاول گۆڵی یەكەمی تانگۆی تۆماركرد.
لە تایمی دووەمدا، ئەرجەنتین بە بەهێزی دەستیپێكردەوە و لە خولەكی 51 لیۆنێل مێسی بە ئەسیستی ئینزۆ فێرناندێز گۆڵی دووەمی هەڵبژاردەكەی نوسیەوە.
سەرەنجام یارییەكە بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە سودی تانگۆ كۆتایی هات و گەیشتنە یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە،لە یاری کۆتاییدا کۆڵۆمبیا روبەرووی ئەرجەنتین دەبێتەوە.