پاش ئەوەی تیبۆ كۆرتوا بەهۆی پێكانەوە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دابڕابوو، چەند هەفتەیەكە دەستی كردوەتەوە بە راهێنان بەڵام لە ئێستادا دووبارە تووشی پێكان بوەتەوە و مەشقەكانی ریاڵ مەدریدی بە گریانەوە جێهێشتووە.

دەستی پزیشكی ریاڵ مەدرید لەو بارەیەوە راگەیاندراویكی بڵاوكردەوە تێیدا دەڵێن، دوای ئەو پشكنینانەی ئەمڕۆ بۆ تیبۆ كۆرتوای ئەنجامدراوە، دەركەوت كە یاریزانەكە تووشی پچڕان بووە لە ناوەوەی ئەژنۆی ڕاستیدا.

پێكانی كۆرتوا لە كاتێكدا بوو هاندەرانی مێرەنگی دڵخۆشبوون بەوەی بەم زووانە دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاكان، رۆژنامەكانی ئیسپانیاش باسیان لە ماوەی دووركەوتنەوە یاریزانەكە كردووە، ئەتلەتیك دەڵێت گۆڵچیەكە بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاكان دادەبڕێت.

لەلایەكی ترەوە، رۆژنامەی ئاس دوپاتیكردەوە پێكانەكەی تیبۆ قورسە و ئەم وەرزە كۆتایی هاتووە بۆی و ناگەڕێتەوە بۆ یاریكردن.