سەرچاوەیەكی نزیك لە یانەی ئیتیحاد، لە لێدوانێكی تایبەتدا لە ڕادیۆی مۆنتی كارلۆی فەرەنسی، پشتڕاستی كردەوە، بەرپرسانی یانە سعودییەكە چاوەڕوانی گەڕانەوەی باشتر لە كەریم بنزیمەی هێرشبەری یانەكەیان كردووە، لە هەمان كاتدا ڕوونیكردەوە كە ئەوان درك بە بەهای ئەو دەكەن وەك یاریزانێكی ئاست بەرزی جیهانی.

بنزیما تووشی ڕەخنەی گشتی میدیاكان بووتەوە، بەهۆی دابەزینی ئاستی لەم ماوەیەی دواییدا بەتایبەتیش لە یاریەكەیان بەرامبەر نەسر.

هەر ئەو سەرچاوەیەش كە نەیویستووە ناوی ئاشكرابكرێت، ئاماژەی بەوە كردووە سەرەرای نیگەرانییەكان، بەڵام كات بە یاریزانەكە دراوە تا لەگەڵ كەش و هەوای خولەكە رابێت، هەروەها ئاسان نییە بچیتە خولێكی تازە و دەست بەجێ بدرەوشێیتەوە.

كەریم بنزیمە لەو 20 یاریدا كە لەگەڵ یانەی ئیتیحاد ئەنجامیداوە، 12 گۆڵی تۆماركردووە و 5 ئەسیستیشی كردووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەكان.