
ئەندازیارێك دیزاینێكی كردووە بۆ ئەوەی لە ئەمریكا كۆشكێك بۆ لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینیی یانەی ئینتەرمەیامی دروست بكات. كۆشكێك مرۆڤ سەرسام دەكات.
كۆشكەكە كارەكانی دەستیان پێكردووە و لەنێو جەرگەی مەیامیدایە، بۆ ئەوەیە شایەنی پاشای ئێستای مەیامی بێت، كە لیۆنێل مێسییە.
خۆرخێ لویز فیلێزی ئەندازیار، هەموو پلانە پێویستەكانی داناوە بۆ دروستكردنی كۆشكێكی گەورە لە ئەمریكا. بۆ ئەوەی مێسی و خێزانەكەی تێدا بژین لە ناوەڕاستی مەیامیدا.
دیزاینەكەی پشت بە پیتی M دەبەستێت، كە بەشێكە لە ماركەی بازرگانیی مێسی.
فیلێز دەڵێت "كۆشكی پڕۆژەی خەونەكانی لە 3 نهۆم پێكدێت".
كۆشكەكەی لیۆ دەكەوێتە سەر دوورگەیەكی تایبەت و لەسەر شێوەی بەلەمە، كە تایبەتمەندی و جوانی شوێنەكە نیشان دەدات.
ئەو كۆشكەی مێسی هۆلێكی یاری و شانۆیەك و مەلەوانگەیەكی تێدایە، هەروەها یاریگەیەكی تۆپی پێ، بۆ ئەوەی لیۆ هەر سێ كوڕەكەی یاری تێدا بكەن.
پێشبینی دەكرێت تێچووی كۆشكەكە بگاتە 50 ملیۆن دۆلار، بەڵام بێگومان پارە نابێتە بەربەست لەبەردەم مێسیدا، چونكە ئەو یەكێكە لە خاوەن زۆرترین داهات لەنێو سەرجەم یاریزاناندا.