
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی دوایین پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بای باکوری رۆژھەڵات بەخێراییەکی زۆر لەنێوان ٢٠-٦٠ کم لە کاتژمێرێکدا لەسنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم چالاک بووە کە بایەکی وشک و زۆر سارد و بەستووە، پێشبینیش دەکات سبەینێ ئێوارێ کاریگەری ئەم بایە ساردە کەمبێتەوە.
ئاراس جەبار لەبارەی پلەکانی گەرماشەوە ڕایگەیاند: لە ئێوارێی ئەمڕۆکەوە لە زۆربەی ناوچەکاندا پلەکانی گەرما بۆ سفر و خوار سفر نزمدەبێتەوە.
تایبەت بە کەشوهەوای سبەینێ وەزارەتی گواستنەوە بڵاویکردەوە سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ نیمچە هەورو پلەکانی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت.
بە گوێرەی وێستگەکانی کەشناسی ئەمشەو لە سلێمانی پلەکانی گەرما بۆ ٤ پلە ژێر سفر دادەبەزێت.