
پێش روبەڕوبوونەوەی ئیسپانیا، هاری كەینی كاپتنی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی یوفا رایگەیاند، بە تەواوی لە بیری نییە پاش گۆڵەكەی واتكینز چی بە یاریزانەكە وتووە بەڵام پێیوابی وتویەتی سوپاس ئۆلێ، كەین باسی لەوەشكرد یاریكردن وەك یاریزانێكی یەدەگ سەختە و چوونە نێو یاریگا خۆ سەلماند كارێكی ئاسان نییە.
سەبارەت بە روحیەتی هەڵبژاردەكەیان لە ساتەكانی كۆتایی یاری هۆڵەنداش وتی: كاتێك هەمووان بە یەك ئاراستەدا دەجەنگن واتە هیچ خۆپەرستییەك نییە، من هەمیشە دەمەوێت سوود لە شتەكان وەربگرم، و هەمیشە دەمەوێت كاپتنێك بم توانای رابەرایەتی كردنم هەبێت.
كەین دەربارەی یاریی كۆتایش ئاماژەی بەوەدا، وەك هێرشبەرێك زۆری پێ خۆشە لە یاری كۆتایی گۆڵ تۆماربكات، بەڵام ئەگەر كەسێكی تر گۆڵ تۆمار بكات و ئەوان سەركەوتن بەدەست بهێنین، دڵگەران نابێت چونكە هەمووان دەیانەوێت بەو ئامانجە بگەن.
هاری دوپاتیشیكردەوە یاریكردنی ئەو گرنییەكی زۆری نابێت، ئەو چەند خولەك یاری بكات یاخود نەیكات بابەتێكی گرنگ نییە بەڵكو پاڵەوان بوونیان گرنگترین شتە.