خیسۆس كاساسی ئیسپانی راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق دوای بردەنەوەیان بەرامبەر تایلەند لە یاری كۆتایی دڵخۆشی خۆی بەبەدەستهێنانی جامی شای تایلەند دەربڕی كە بەلێدانە یەكلاكەرەوەكان سەركەوتنیان بەدەستهێنا.

كاساس لەكۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی دوای یاریەكە رایگەیاند كە دڵخۆشە بەبەدەستهێنانی ئەو نازناوە و لەیەكەم ڕۆژەوە باسیان لەوەكردبوو كە ئامانجیان نازناوەكەیە، و پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەلی عێراق دەكەین و دەستخۆشی لە یاریزانەكان و دەستەی هونەری هەڵبژاردەكە دەكەین.

كاساس وتی: بردنەوەكە ئاسان نەبوو، ئەمە دووەمین پاڵەوانیەتیمە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق دوای ئەوەی جامی كەنداومان بەدەستهێنا.بەباشی دەزانم كە لە تۆپی پێدا بردنەوە گرنگترینە، لەبەرئەوە دڵخۆشم كە نازناوەكەمان بەدەستهێنا.

وتیشی: بردنەوەی نازناوی جامی شای تایلەند هەنگاوێكی گرنگە لەپێناو ئامادەكردن و ڕێكخستنی هەڵبژاردەیەكی بەهێز بۆ پاڵاوتنەكانی مۆندیالی داهاتوو، لەگەڵ جامی ئاسیا كە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەستپێدەكات.