رۆژنامەی زەسەن بڵاویكردووەتەوە كارلۆس كاسیمرۆ بریاریداوە لەم زستانەدا بەهۆی زۆری خواست لەسەری بەتایبەت لە یانەكانی وڵاتی سعودییەوە ریزەكانی مانچستەر یونایتد بەجێبهێڵێت.

سەرچاوەكە باسی لەوەكردووە ئەستێرە بەرازیلییەكە دەزانێت ئەگەر لە ئێستادا گوێ لەم گرێبەستانە نەگرێت پێشكەشی دەكرێت ئەگەر زۆرە لە داهاتوودا هیچ دەرفەتێكی لەم شێوەیەی نەیەتەوە بەردەدەست.

زەسەن ئاماژەی بەوەكردووە هەریەكە لە یانەكانی نەسر و ئیتیحاد ئارەزووی گواستنەوەی یاریزانەكەیان هەیە و ئامادەن لەم زستانەدا دانوستان لەگەڵیدا ئەنجام بدەن.

گرێبەستی كاسیمێرۆ لە حوزەیرانی ساڵی 2026 كۆتایی پێدێت و تاوەكوو ئێستا هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ نوێ كردنەوەی ماوەكەی و ئەگەر زۆرە ئەو یاریزانە یەكێك بێت لەو یاریزانانەی ئامۆرێمی راهێنەر داوای دەركردنی كردووە.

ئەستێرە بەرازیلییەكە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەكە بەشداری 105 یاری كردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 15 گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربكات، ئاستێكی تارادەیەك باش پیشكەش بكات.