لویس كاسترۆی پورتوگالی ڕاهێنەری یانەی نەسرلە كۆنفرانسی رۆژنامەوانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر شەبابی ئەهلی ئیماراتی لە باسی ئامادای یانكای و گەرانەوەی كرسیتیانۆ كرد.

لویس كاسترۆ ڕایگەیاند: ڕۆناڵدۆ و سادیۆ مانێ ئامادەن بۆ یارییەكەی بەرامبەر شەباب ئەهلی وە یانەی ركابەرمان یانەییەكی باش و بەهێز و خاوەنی چەندین یاریزانی دیارن.

ئاماژەی بەوەشكرد : یەك یان دوو شكست من لە ڕێگاكەم دوور ناخاتەوە، ئامانجەكانم دانراون ئەوانەن كە دوای 26 ساڵ لە ژیانی وەرزشیمدا پارێزگارییان لێدەكەم.

كاسترۆ وتیشی : ئەوەی ڕۆژانە لەگەڵ یاریزانەكان كار دەكەم منم ، هەمووان گرنگی بە تۆپی پێ دەدەن و بۆیە هەمووان قسە دەكەن و ئەوەی كار بكات لە ژووری جلگۆڕین لەگەڵیان دادەنیشێت ڕاهێنەرە و هەر ئەو بڕیار دەدات كێ یاری بكات.

لە كۆتایشدا وتی : من لە هاندەرانی نەسر تێدەگەم و دەزانم نیگەرانن لە ئاستی یانەكەیان پاش دۆڕانی یاری رابردوو ، متمانەی بێ سنوورم بە یانەكە و یاریزانەكانم هەیە وە ئەركی ئێمەیە تیمێكی گەورە دروست بكەین.