
كاسترۆ دوپاتیكردەوە هیچ كێشەیەكی لەگەڵ رۆناڵدۆ نییە و بۆچوونی خۆشی سەبارەت بە ئەگەری دوورخستنەوەی خستەڕوو.
پێش روبەڕوبوونەوەی شوڕتە، لویس كاسترۆی راهێنەری نەسڕ سەبارەت بەوەی یانەكە رێگری كردووە لەوەی رۆناڵدۆ گەشتی عێراق بكات بە پێكەنینەوە وتی: بەڵێ كێشەیەكی گەورەمان هەبوو كردمان بە شەڕ لەگەڵ یەكتر.
باسی لەوەشكرد، بێگومان هیچ كێشەیەكی لەگەڵ كریستیانۆ نییە، سەرەڕای ئامادەنەبوونی ئەستێرەكەیان و لاپۆرت بۆ بردنەوە دەچنە یاریگاوە بەرامبەر شوڕتە.
سەبارەت بە ئەگەری دوورخستنەوەشی وتی: هەمیشە هەوڵمداوە خۆم باشتر بكەم و هەمیشە یاریزانەكان ئەویان هێشتوەتەوە، لەبەر ئەوەش تەنیا سەرنجی لەسەر یارییەكەیانە و بیر لە دوورخستنەوەی ناكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەرگیز لە هیچ تیپێك لە راهێنەرایەتیكردن دوورنەخراوەتەوە و هیوادارە ئەوەی بەسەردا نەیەت، بەرامبەر یانە عێراقییەكەش بەبێ گوێدانە داهاتووی بۆ بردنەوە دەچێتە یاریگاوە.