
پێش رووبەڕوبوونەوەی هیلال لە قۆناغی پێش كۆتایی جامی سوپەری سعودییە، لویس كاسترۆی راهێنەری نەسڕ رایگەیاند، هەروەك یارییەكانی تر خۆیان ئامادە كردووە چونكە كاتێكی زۆریان لە پێش نەبووە و هیوادارە بتوانن ئاستێكی باش پێشكەش بكەن و بردنەوە بەدەستبهێنن.
ئاماژەی بەوەشكرد، گرنگترین شت ئەوەیە ئەوان لە هیلال ناترسن و خاڵە لاواز و بەهێزەكانی یانەكە دەزانن، هەرچەندە خاڵە لاوازەكانیان كەمن بەڵام ئامادەن رووبەڕووی سەختییەكان ببنەوە ومتمانەی تەواوی بە یاریزانەكانی هەیە.
وتیشی: لە كۆتا رووبەڕوبوونەوەمان ئەوان لە ئێمە باشتر بوون و شایەنی بردنەوەش بوون، بەڵام ئەوە بووە بە رابردوو لە ئێستادا سەرنجمان لەسەر بردنەوەیە و ئەوەش دەزانین هیلال ریكۆردێكی گەورەی تۆماركردووە بە زۆرترین بردنەوەی لەسەر یەك بەڵام ئەوە نابێتە بەربەست لە بەردەمماندا.
باسی لەوەشكرد، هیواخوازبووە تالیسكا و میترۆڤیچ بەشداری یارییەكە بكەن چونكە یاریزانە گەورەكان هەمیشە گرنگن، هیواداریشە ئاستی ناوبژیوانانی یارییەكە جێی رەزامەندی هەردوولابێت.