
پێش روبەڕوبوونەوەی فەیحا، لویس كاسترۆی راهێنەری یانەی نەسڕ رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی مەودای نێوان هەردوو یارییەكە كەمبووە بەڵام ئەوان بە تەواوی ئامادەن و ئامادەكاری تەواویان كردووە، هیوادارە بتوانن یارییەكی باش پێشكەش بكەن.
وتیشی: ئێمە ڕێزێكی زۆرمان بۆ یاریزانانی بەرامبەر و ئەوان بە شێوەی هێرشبەری یاری دەكەن و سێ یاریزانی خێرایان هەیە لە پێشەوە، دەزانین كە ئەوان بەدوای گۆڵكردندا دەگەڕێن.
باسی لەوەشكرد، هێشتا بلیتی گەیشتن بۆ قۆناغی داهاتوو یەكلاینەبوەتەوە و یانەی فەیحاش بەهۆی هێڵە هێرشبەریە بەهێزەكەیەوە دەیانەوێت گۆڵ تۆماربكەن و سەركەوتن بەدەستبهێنن، بەڵام تیپەكەی ئامادەیە و دەیانەویت بگەنە قۆناغی چارەكی كۆتایی.
سەبارەت بە بەشدارینەكردنی نەواف عەقیدی گۆڵچی، راهێنەرەكە وتی: عەقیدی ناتوانێت بەشداری یارییەكە بكات، چونكە سڕكراوە، ئەو زانیارییانەی باس لە گەڕانەوەی دەكەن هەڵەن، بەڵام ئێمە گۆڵچی ترمان هەیە و ئامادەیە بۆ یارییەكە.