لە كۆتاییدا وادە و كاتی وردی یەكێك لە هەستیارترین یارییەكانی ئەم وەرزە ئاشكرا كرا و هەردوو یانە گەورەكەی ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە، ڕۆژی 26ی تشرینی یەكەم لە هەفتەی 11ی خولی ئیسپانیا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

لە هەفتەی پێش كلاسیكۆ هەردوو یانە لە چامپیۆنزلیگ یاری دەكەن بە جۆرێك رۆژی سێشەممەی ڕیال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆ ڕووبەڕووی دۆرتمۆند دەبێتەوە، ڕۆژی چوارشەممەی هەمان هەفتە بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری بایرن میونشن دەكات.

ئەوەی جێگای سەرنجە دوای كلاسیكۆ هەردوو یانە هەفتەی دواتر پشوویان هەیە چونكە لەو هەفتەیەدا یارییەكانی جامی شای ئیسپانیا بەڕێوەدەچن، بەڵام ڕیال و بارشا لەو قۆناغەدا ناچنە نێو ڕكابەرییەكانەوە.