بەگوتەی ڕۆژنامەنووس خۆسێ فیلیكس دیاز، ئەلفۆنسۆ دەیڤزی و بەرگریكاری یانەی بایرن میونشن بەباشی دەزانێت لە پەیوەندیكردن بە ڕیاڵ مەدریدەوە سەبر بگرێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ریاڵ مەدرید چیتر مەیلی ئەوەی نەماوە بچێتە كێبڕكێی گواستنەوەی یاریزانەكە لەم هاوینەدا، ئەگەر چی بە یەكێك لە بژاردەكانی دەزانێت بۆ هێڵی بەرگری لە ماوەی داهاتوودا.

دوپاتیشیكردووەتەوە، دەیڤز و ریاڵ مەدرید لەیەكتر تێدەگەن، یاریزانەكەش بە هیچ ئۆفەرێكی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رازی نەبووە و چاوەڕێی كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی دەكات بۆ ئەوەی دواتر بیر لە پەیوەندیكردن بە ریاڵ مەدرید بكاتەوە.

رۆژنامەنووسەكە ئەوەشی نەشاردووەتەوە، ریاڵ مەدرید تا هاوینی 2025 چاوەڕێی دەیڤز دەكات و دەزانێت كە دەتوانێت لە بەرزترین ئاستدا بمێنێتەوە لەم وەرزەدا.