
خافێر تیباس سەرۆكی خولی ئیسپانیا وەڵامی ئەو لێدوانە ئاگرینانەی دایەوە كە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ڕیال مەدرید پێشكەشی كردبوو لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ریاڵ مەدرید كە باسی لە هەندێك ڕێككەوتنی شاراوە و ، ڕێككەوتنی سی ڤی سی بۆ كڕینی مافی پەخشی خولی ئیسپانیا.
بەڵام تیباس بێدەنگ نەبوو راستەوخۆ لە پێگەی خۆی وەڵامی لێدوانەكانی پێرێزی دایەوە و تۆمەتباری كرد بە بڵاوكردنەوەی زانیاری هەڵە و بە كەسیكی درۆزن ناوی برد.
ئاماژەی بەوەشكرد كە فلۆرێنتینۆ هەمیشە ساڵ لە دوای ساڵ هەمان شت دووبارە دەكاتەوە سەبارەت بە یاریزانی لاو هەروەها پەخشی یارییەكان بەڵام ئەوە دەردەخات كە نە خۆی و نە بەرێوبەرەكانی ئاگاداری ئەوە نین كە بەڕاستی چی ڕوودەدات.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ئەو درۆ دەكات لەسەر زیادكردنی مووچەی سەرۆكی خولەكە، زانیاری هەڵە لەسەر راستگۆی خولەكە بڵاودەكاتەوە ، هەروەها درۆ دەكات لەسەر مافی پەخشی یارییەكان.
سەرۆكی خولی ئیسپانیا لە كۆتاییدا دەڵێت: لالیگا ڕێكخراوێكی دیموكراسییە، هەمیشە دەنگەكان بە نهێنی بەڕێوەدەچن و ئەگەر لیژنەی نوێنەرانیش بە دەنگدان هەڵی نەبژێرن، ئەوە لەبەر ئەوەیە كە پاڵپشتی پێویستی لەلایەن ئەوانەوە نییە.