
ناسر خلێفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمان لە كۆفرانسێكدا رایگەیاند، مباپێ دەیەوێت بمێنێتەوە و ئەوانیش هەمان ئارەزوویان هەیە بەڵام ئەگەر ئەو یاریزانە ئارەزووی مانەوە دەكات دەبێت گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە چونكە مەحاڵە بێبەرامبەر دەستبەرداری ببن.
وتیشی: مباپێ باشترین یاریزانی جیهانە و پاریس یانەیەكی فەرەنسی وڵاتەكەیەتی، پیشتر دوپاتیكردووەتەوە كە بێبەرامبەر لە یانەكە ناڕوات و ئەگەر بیرۆكەكەی گۆڕیبێت ئەوا تاوانی منی تیا نییە.
دوپاتیكردەوە كە دوو هەفتە لەبەردەم مباپێدایە بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەكەیان و یەكلاكردنەوەی داهاتووی، ئەگەر گرێبەستەكەی نوێ نەكردەوە ئەوا دەرگا كراوە دەبێت لە بەردەمیدا بۆ رۆیشتن چونكە هیچ كەس و یاریزانێك لە یانەكە گەورەتر نییە تەنانەت بە خۆشیەوە.
لەسەر لیۆنێل میسیش، خلێفی رایگەیاند، سوپاسی میسی دەكەن و گەورەترین یاریزانە لە تۆپی پێدا و دوو وەرزی لەگەڵ یانەكەیان بەڕێكرد، هەروەها سوپاسی سێرجیۆ رامۆس و گالتیەشی كرد.