
پاش شكستهێنان بەرامبەر دۆرتمۆند و ماڵئاوایكردنیان لە چامپیۆنزلیگ، ناسر خلێفی سەرۆكی پاریس سان جێرمان رایگەیاند، زۆر نیگەرانە چونكە هەلێكی گەورەیان بۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ لەدەستداوە، شایەنی بردنەوە بوونە بەڵام تۆپەكە نەیدەویست بچێتە گۆڵەكەوە.
سەرۆكەكە پیرۆزبایی لە دۆرتمۆند كرد و وتی: دۆڕان لەم قۆناغەدا زۆر قورسە، پیرۆزە لە دۆرتمۆند، ئێمە دڵتەنگین بۆ هاندەرەكانمان، دەبێت بە هەر شێوەیەك بێت قبوڵی بكەین، هەندێك جار هەموو شتێك دادپەروەرانە نییە، بەڵام دەبێت رازی بین.
لەلایەكی تریشەوە كیلیان مباپێ پاش یارییەكە وتی: دۆرتمۆند لە هەندێك بواردا باشتر بوون، زۆر بێ ئومێدم لەم ئەنجامە و داوای لێبوردن لە هاندەران دەكەم، هەموو هەوڵێكماندا بۆ گەیشتن بە یاری كۆتایی بەڵام نەكرا، ئێمە لە یاریگادا ئەوەمان سەلماندبوو لە ساڵانی تر باشترین.
ئەستێرەكەی پاریس كە لە ئیستادا ناوی بە ریاڵ مەدریدەوە دەبەسترێتەوە ئامادەنەبوو وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە كە ئایا لە یاری نێوان بایرن و ریاڵ مەدرید هاندەری یانە ئیسپانییەكەیە یان نا.