
لە خولی فەڕەنسا پاریس سان جێرمان سەرەڕای یەكسانبوونی لەگەڵ ستراسبۆرگ نازناوەكەی بەدەستهێنا.
لە یارییەكانی هەفتەی 37ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ستراسبۆرگ و یاریەكەش بەئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا بەیەكسانبوون كۆتایهات.
لە تایمی یەكەمدا یاریزانانی هەردوو یانە چەندین هەلیان بۆ دروستبوو بەڵام سەركەوتوو نەبوون لەوەی هیچ گۆڵێك تۆماربكەن و تایمی یەكەم بەبێ گۆڵ كۆتایهات.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی پاریس سان جێرمان بەشێوەیەكی باشتر دەركەوتن و لەخولەكی 59 لیۆنێل میسی تاكە گۆڵەكەی پاریسی تۆماركرد، دواتر گامیرۆ لە خولەكی 79 یارییەكەی یەكسان كردەوە.بەم ئەنجامە، پاریس سان جێرمان بە 85 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندیدایە و بەجیاوازی چوار خاڵ لەگەڵ لانسی دووەم نازناوەكەی بەدەستهێنا.