لە یارییەكی هەفتەی پێنجەمی خولی فەرەنسا پاریس و ستاد ریمس بەرامبەر یەكتر یارییان كرد.

تایمی یەكەم، یانەی ریمس لە خولەكی نۆ لە

رێگەی ناكامۆرا پێشكەوت و نیوەی یەكەم پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەی كرد.

لە تایمی دووەمدا، یارییەكە پێچەوانە بوەوە، ئەمجارە پاریس لە خولەكی 68 لە رێگەی عوسمان دیمبلی گۆڵی یەكسانبوونیان تۆماركرد.

سەرەنجام تا كۆتایی یارییەكە بە گۆڵێك بۆ هەردوولا مایەوە و پاریس بە 13 خاڵ لە پێشەنگدا خۆی دەبینێتەوە.